نەبوونی ئینتەرنێت

هێڵی ئینتەرنێتت پچڕاوە

دووبارە هەوڵبدەرەوە یاخوود هێڵەكەت بپشكنە

mockup
ئێستە ئەپەکەمان داونلۆد بکە !

بۆ ئەزموونێکی باشتر و بازاڕکردنێکی خێرا ئەپەکەمان داونلۆد بکە


Photo of 9 دانە/کارتۆن - پاککەرەوەی ئاوەڕۆی زەوی دەستشۆری هۆمستار "Homestar Max Floor Drain Cleaner"
Photo of 9 دانە/کارتۆن - پاککەرەوەی ئاوەڕۆی زەوی دەستشۆری هۆمستار "Homestar Max Floor Drain Cleaner"

9 دانە/کارتۆن - پاککەرەوەی ئاوەڕۆی زەوی دەستشۆری هۆمستار "Homestar Max Floor Drain Cleaner"

لە کۆگادا هەیە مۆدێل: Homestar

ئەمە داهێنانێکی تری (ئێڵ جی)ـیە. زۆرجار ئاوەڕۆی حەمام دەگیرێت بەهۆی کۆبوونەوەی موو و پاشماوەی سابوون لەناو "کاسە"ی ئاوەڕۆکەدا، کە دەبێتە هۆی هاتنەوەی بۆنێکی زۆر ناخۆش. ئەم بەرهەمە بە تەکنەلۆژیای کەف ئەو کێشەیە بنبڕ دەکات.

تایبەتمەندییەکان
  • دیزاینی تایبەت (Floor Drain Specialist): ئەم جۆرە تایبەت دیزاین کراوە بۆ ئەو جۆرە مەسفییانەی لەسەر زەوین، کە قەبارەیان گەورەترە و پێویستیان بە بڕێک کەفی زیاترە بۆ ئەوەی پڕ ببن.
  • تواندنەوەی موو و پاشماوە: ماددەکە بەهێزکراوە بۆ ئەوەی ئەو تۆپەڵە مووانە شی بکاتەوە کە لەناو کاسەی ئاوەڕۆکەدا گیر دەبن.
  • بڕینی بۆنی ناخۆش: زۆرجار بۆنی حەمام لەم ئاوەڕۆیانەوە دێت، ئەم کەفە سەرچاوەی بۆنەکە (بەکتریای ناو ئاوەڕۆ) لەناودەبات.
  • پاککردنەوەی بێ دەست لێدان: ناخۆشترین کار پاککردنەوەی قژ و پیسی بالوعەیە بە دەست، ئەم بەرهەمە ئەو کارەت بۆ دەکات بەبێ ئەوەی دەستی تێ بدەیت.
  • تەعقیمکردنی تەواو: ژینگەی شێداری ئاوەڕۆ پاک دەکاتەوە و 99.9% ی میکرۆب دەکوژێت.

دینار 11,000


تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
ماددەی کەفکەر (High Foaming Agent) بۆ دروستکردنی قەبارەیەکی زۆر لە کەف بۆ پڕکردنی کاسەی ئاوەڕۆکە.
کلۆری پاککەرەوە بۆ سپیکردنەوەی مەسفییە کانزاییەکە.
ماددەی شی کەرەوە بۆ لابردنی چەوری جەستە و سابوون کە ڕەق بوون.
• چۆنیەتی بەکارهێنانی: ‌‌
‌‌ 1. ئامادەکاری: سەری مەسفییە چوارگۆشە یان بازنەییەکە (کەپەکە) لابە و هەر پیسییەک بە دیارەوەیە لایبە.
‌‌ 2. دانان: پەرداخە پلاستیکییەی ناو پاکەتەکە بخەرە سەر کونەکە (بە شێوەیەک کونەکە دابپۆشێت).
‌‌ 3. تێکردن: ناوەڕۆکی کیسەکان (تۆز و شلەکە) بکەرە ناو پەرداخە پلاستیکییەکە.
‌‌ 4. کاردانەوە: ڕاستەوخۆ دەست دەکات بە کەف کردن و دەچێتە خوارەوە.
‌‌ 5. چاوەڕوانی: وازی لێ بێنە بۆ ماوەی 2 کاتژمێر (یان زیاتر ئەگەر زۆر گیراوە).
‌‌ 6. شوشتن: دواتر پەرداخەکە لابدە و ئاوی بەهێزی تێبکە.


Photo of گەیاندنی نایاب گەیاندنی نایاب
Photo of کوالێتی بەرز کوالێتی بەرز
Photo of شارەزایی تەکنیکی شارەزایی تەکنیکی
Photo of پارەدانی ئاسان پارەدانی ئاسان