نەبوونی ئینتەرنێت

هێڵی ئینتەرنێتت پچڕاوە

دووبارە هەوڵبدەرەوە یاخوود هێڵەكەت بپشكنە

mockup
ئێستە ئەپەکەمان داونلۆد بکە !

بۆ ئەزموونێکی باشتر و بازاڕکردنێکی خێرا ئەپەکەمان داونلۆد بکە


Photo of 12 دانە/کارتۆن - پاککەرەوەی مەکینەی کێشانی چەوری (مەتبەخ) هۆمستار ماکس 500ml
Photo of 12 دانە/کارتۆن - پاککەرەوەی مەکینەی کێشانی چەوری (مەتبەخ) هۆمستار ماکس 500ml

12 دانە/کارتۆن - پاککەرەوەی مەکینەی کێشانی چەوری (مەتبەخ) هۆمستار ماکس 500ml

لە کۆگادا هەیە مۆدێل: Homestar

ئەمە بەهێزترین چەوری لابەری زنجیرەی هۆمستاری کۆریایە. بە تایبەت بۆ ساحیبە (مفرغ) و فلتەری هەڵمژینی چەوری دروستکراوە. پێکهاتەکەی بە جۆرێکە کە دەچێتە ناو گەردیلەکانی چەورییە وشکبووەکەوە و لە بنچینەوە هەڵیدەتەکێنێت.

تایبەتمەندییەکان
  • هێزی تێکشکاندنی چەوری (Max Power): تەنانەت ئەو چەورییەی کە چەندین مانگە یان ساڵە بە ساحیبەکەوە ماوەتەوە و بووە بە قیر، ئەم بەرهەمە دەیتوێنێتەوە.
  • شێوازی کەف (Foam Spray): کاتێک دەیرێژیت، دەبێتە کەفێکی چڕ و بە دیوار و فلتەرەکەوە دەنووسێت، نایەڵێت زوو وشک ببێتەوە تا کارلێک لەگەڵ چەورییەکە دەکات.
  • بێ پاککردنەوە و تەل: پێویست ناکات بە تەلی قاپشوشتن خۆت ماندوو بکەیت و دەستت ئازار بدەیت، تەنها بە ئاوپیاکردن چەورییەکە دێتە خوارەوە.
  • فرە بەکارهێنان: جگە لە ساحیبە، دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ:
  • دیواری پشت تەباخ (ئەو کاشیانەی چەوری گرتوویانە).
  • سەر و ناوەوەی فڕن.
  • شەبەکە (گرید)ـی تەباخ.

دینار 11,000


تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
ماددەی ئەلکالینی بەهێز بۆ کارلێککردن لەگەڵ چەوری و گۆڕینی بۆ ماددەی شل (Saponification).
ئەنزیمی چەوری بۆ خێراکردنی پرۆسەی پاکبوونەوە.
بۆنی کەمکراوە بەپێچەوانەی چەوری لابەرە کۆنەکان، بۆنەکەی هێندە تیژ نییە کە هەناسە تەنگ بکات (بەڵام هێشتا دەبێت ئاگادار بیت)
• چۆنیەتی بەکارهێنانی:
1. بۆ فلتەری ساحیبە (گرنگ):
o فلتەرەکە دەربهێنە و لەسەر سینگی قاپشوشتن دایبنێ.
o بە باشی سپڕاکەی لێ بدە تا هەمووی دەبێتە کەف.
o وازی لێ بێنە بۆ ماوەی 30خولەک (ئەم کاتە پێویستە بۆ ئەوەی چەورییەکە شی بێتەوە).
o دواتر بە ئاوی گەرم (زۆر گەرم بێت باشترە) لێی بدە، دەبینیت چەورییەکە وەک ئاوی قاوەیی دێتە خوارەوە.
2. بۆ دیواری کاشی و تەباخ:
o سپڕاکە لە شوێنەکە بدە، 5 خولەک چاوەڕێ بکە، دواتر بە پەڕۆیەکی تەڕ بیسڕە.


Photo of گەیاندنی نایاب گەیاندنی نایاب
Photo of کوالێتی بەرز کوالێتی بەرز
Photo of شارەزایی تەکنیکی شارەزایی تەکنیکی
Photo of پارەدانی ئاسان پارەدانی ئاسان