یەکەم دیداری ساڵانەی داس ٢٠٢٥ بە سەرکەتوویی بەڕێوەچوو 

لە چوارچێوەی پەرەپێدان و گەشەی بەردەوامی داس، یەکەم دیداری ساڵانە بە ئامادەبوونی بەڕێز غفور مجید خۆشناو، خاوەنی کۆمپانیای خۆشناو، و بەڕێز محمد غفور خۆشناو، دامەزرێنەری داس، بەڕێوەچوو لە هۆڵی کونفرانسی کارگەی داس.
لە دیدارەکەدا زياتر لە ٢٠٠ بریکاری سەرەکی داس لە سەارانسەری هەرێمی کوردستان و عێراق دا بەشدار بوون، و خستەڕووی گرنگترین سەرکەوتن و دەستکەوتەکانی داس لە ساڵی ٢٠٢٤ پێشکەشکرا.
وەک رێزلێنان و دەستخۆشی و خەڵات کردنی بریکارەکان، لە رێگەی تیروپشکەوە 10 ئۆتۆمبێل نوێ بە دە لەبریکارەکان بەخشرا لەگەڵ چەندەها دیاری نەخدی بە گشت بەژداربوان دابەش کرا، هەروەها داس دەرفەتێکی بازرگانی زۆر ناواز و تایبەت ڕاگەیاند کە بو بە هۆکاری دڵخۆشی بریکارەکانمان.

